‌ئێنریکی: لە چامپیۆنسلیگ بەدوای مێژوویەکی نوێدا دەگەڕێین

وێستگە سپۆرت-

لویس ئینرێکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ڕایگەیاند، یانەکەیان لە چامپیۆنسلیگ بەدوای مێژوویەکی نوێدا دەگەڕێت.

لە میانەی کۆنگرەی پێش یارییەکەیان بەرانبەر ئەتڵەنتا سەرەتا ئێنریکی وتی: دەمانەوێت جارێکی دیکە مێژوو بۆ خۆمان تۆمار بکەینەوە و لەم وەرزەشدا هەوڵ بۆ بردنەوەی نازناوە گەورەکەی چامپیۆنسلیگ بدەین.

ڕاهێنەرەکەیت پاریس ئاماژە بەوە دەکات، هەست بە هیچ فشارێک ناکەن، کەشوهەواش زۆر باشە، ئەوان پاڵەوانن و دەست دەکەن بەو پاڵەوانێتییەی کە ئاواتەخوازن بۆی.

لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئامادەبوونی کڤاراتسخیلیا و کانگ لی بەرانبەر ئەتڵەنتا ڕاگەیاند و تەنیا پێراڵدۆ ئامادە نابێت

لە کۆتایی قسەکانیدا لویس ئێنریکی دەڵێت: ئێمە دەمانەوێت بەردەوام بین لە نووسینەوەی مێژوو، گرنگە بمانەوێت بۆ دووەمجار لەسەریەک نازناوی چامپیۆنسلیگ بەدەست بهێنین، ئەوە ئامانجی ئێمەیە و هەوڵی تەواوەتی بۆ دەدەین.


PM:07:16:16/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌