‌مۆدریج:واز لە بیرهێنانەوەى تەمەنم بهێنن

وێستگە سپۆرت-

لۆکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتی، یاریزانی یانەی ئەیسی میلان ڕایگەیاند، پێویستە هاندەران واز لە بیرهێنانەوەی تەمەننم بهێنن.

ئەو لێدوانەی مۆدریچ دوای ئەوە هات کە یەکەم گۆڵی خۆی بۆ میلان تۆمارکرد بەرامبەر بۆلۆنیا

مۆدریچ لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "ڕێگەیەکی نایاب بوو بۆ ئاهەنگگێڕان، ئێمە یارییەکەمان بردەوە، ئەوەش گرنگترین شتە، ئێستا دەبێت سەرنجمان لەسەر یارییەکانی داهاتوو بێت".

ئەستێرە دێرینەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارم لەمەودوا خەڵک واز لە بیرهێنانەوەی تەمەنم بهێنن.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گۆڵەکە دوای جوڵەیەکی باش هات، ساێلماکیریس پاسێکی نایابی پێدام، گۆڵکردن لە دەرفەتی دروستکراو ئاسان بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێموایە هەموو تیپەکە بە توندی شەڕیان کردووە، دڵنیام لەگەڵ تێپەڕبوونی یارییەکان متمانەی زیاتر بەدەستدەهێنین.




AM:10:35:15/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌