‌میامی داهاتووی مێسی یەکلایی دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-


یانەی ئینتەر میامی هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی دەدات 

رۆژنامەی ئۆلێی ئەرجەنتینی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی لەگەڵ یانەکەیان.

ئەو رۆژنامەیە نوسیویەتی، ئامانجی یانە ئەمریکیەکە ئەوەیە کە گرێبەستەکەی مێسی تا دوو ساڵیتر و تا مانگی 12ی ساڵی 2027 نوێبکەنەوە لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ساڵی سێیەم.

دەشڵێت، دەیڤد بێکهام و سەرجەم خاوەنەکانی تری یانەی ئینتەر میامی بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت یاریزانە ئەرجەنتینیەکە لە یانەکەیان بڕوات و ئامانجی هێشتنەوەیەتی بۆ ماوەیەکی زۆر بەتایبەت تا کاتی وازهێنان لە یارییکردن


PM:03:58:12/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 1560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌