‌تیاگۆ ئالکانتارا گەڕایەوە نێو ستافەکەی هانسی فلیک

وێستگە سپۆرت-

تیاگۆ ئالکانتارای ئیسپانی و یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە دووبارە گەڕایەوە نێو ستافەکەی هانسی فلیک.

هاوینی ڕابردوو پاش دەستبەکاربوونی فلیک لە ڕاهێنەرایەتی بلاوگرانا چەند ڕۆژێک تیاگۆ پەیوەندی بە ستافەکەی فلیکەوە کرد، بەڵام دواتر بەردەوام نەبوو.

لە نوێترین مەشقەکانی یانە کەتەلۆنییەکە جارێکی دیکە تیاگۆ ئالکانتارا گەڕایەوە نێو ستافەکەی هانسی فلیک و وەک یەکێک لە یاریدەدەرەکانی دەستبەکار بووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان بێت، ئەرکی تیاگۆ بریتی دەبێت لە ڕێکخستنی مەشقەکان و بەشداریکردن لە لایەنە تاکتیکییەکانی تیپەکە، جگە لەوەش ئەزموونی خۆی و دیدگای بۆ خوێندنەوەی یارییەکان ئەرکێکی دیکەی ئالکانتارا دەبێت.

بڕیاریش وایە تیاگۆ ئالکانتارا لە یەکەم یاریی وەک یاریدەدەری فلیک ڕۆژی یەکشەممە میوانداری لە ڤالێنسیا بکەن.



PM:07:25:11/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌