یاریگای یاریی کۆتایی چامپیۆنسلیگی 2027 دیاری کرا
وێستگە سپۆرت-
یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا یاریگای یاریی کۆتایی خولی یانەپاڵەوانەکانی وەرزی 2027ی ئاشکرا کرد.
بە شێوەیەکی فەڕمی یوفا بڵاوی کردووەتەوە، یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریی کۆتایی چامپیۆنسلیگی ساڵی 2027 لەخۆ دەگرێت.
ئەمە دووەمجارە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ ئامێز بۆ یاریی کۆتایی یانەپاڵەوانەکان بکاتەوە دوای ئەوەی ساڵی 2019 لیڤەرپووڵ لە تۆتێنهامی بردەوە و لەو یاریگایە نازناوەکەی بەرز کردەوە و ئەمە شەشەم جارە مەدرید میوانداری یاریی کۆتایی چامپیۆنسلیگ دەکات و پێشتریش یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ چوار جار میوانداری کردووە.
هاوکات یوفا بڕیاریداوە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئەورووپای وەرزی 2026 لە وڵاتی نەمسا و لە شاری ساڵزبۆرگ ئەنجام بدرێت.
شایەنی باسە یاریگاکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید شوێنی ئامادەبوونی نزیکەی 70 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت.
بەپێی زانیارییەکانیش بێت، وڵاتی بەڕازیل داوای لە فیفا کردووە میوانداری یارییەکانی جامی جیهانی ساڵی 2029 بکات و تاکو ئێستاش تاکە پاڵێوراون کە دەیانەوێت میوانداری ئەو جامەی فیفا بکەن.
PM:07:23:11/09/2025
ئهم بابهته 716
جار خوێنراوهتهوه