‌فلیک فێرمین لۆپێزى لە چوون بۆ یانەیەکى گەورە پەشیمان کردۆتەوە

وێستگە سپۆرت-

هانسى فلیکى ڕاهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە فێرمین لۆپێزى لە چوون بۆ یانەى چێڵسی لەندەنى پەشیمان کردۆتەوە.

ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى باس لەوە دەکات کە فێرمین ڕازى بووە لە گواستنەوەکانى ئەم هاوینەدا ڕووبکاتە یانەى چێڵسی لەندەنى .

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات کە فلیک کۆبونەوەیەکى لەگەڵ یاریزانەکە کردووە و پێی وتووە یاریزانێکى گرنگى یانەکە و ڕێگرى لە ڕۆشتنى کردووە و یاریزانەکەش بە قسەى ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکەى کردووە.


AM:10:36:11/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌