‌پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیال.. ئیسپانیا و بەلجیکا بردیانەوە

وێستگە سپۆرت-


هەڵبژاردەی  ئیسپانیا لە بولگاریای بردەوە  و بەلجیکاش گۆڵبارانی لیشتیشتاینی کرد.

لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژارەی ئیسپانیا رووبەرووی بولگاریا بووەوە.

تایمی یەکەم،لە خولەکەکانی پێنج و 30 و 35 توانیان سێ گۆڵ تۆماربکەن، گۆڵەکانیش، ئۆیارزابال و کوکوریا و مێرینۆ تۆماریانکرد، نیوەی یەکەمیش بەو سێ گۆڵە کۆتایی هات. و تایمی دووەمیش گۆڵی تیانەکرا

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئیسپانیا کۆتایی هات و سێ خاڵیان کۆکردەوە.

لە یارییەکەی دیکە بەلجیکا بە شەش گۆڵی بێ وەڵام لە لیشتیشتانی بردەوە


AM:01:02:05/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌