‌رۆناڵدۆ داوای گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لە یانەکەیکردووە

وێستگە سپۆرت-


لەسەر داوای رۆناڵدۆ یانەی نەسر گرنگی بە گواستنەوەی مەیسۆن گرینوود دەدات.

رۆژنامەی ئی ئێس پی ئێنی جیهانی ئاشکرای کردووە ، مەیسۆن گرینوودی یاریزانی پێشووی مانچستەر یونایتد کە ئێستا یاریی بۆ مارسیلیا دەکات، چووەتە نێو بژاردەی یانەی نەسر، بە مەبەستی گواستنەوەی لەم هاوینەدا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کارگێری یانەی نەسڕ لەسەر داوای کریستیانۆ رۆنالدۆی کاپتنی یانەکە گفتووگانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە چڕکردووەتەوە.

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی سعودیە لە 10ی ئەم مانگە کۆتایی دێت، یانە سعودییەکەش دەیەوێت پێش کۆتاییهاتنی ئەو وادەیە گواستنەوەی یاریزانەکە مسۆگەر بکات.


PM:07:47:04/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌