‌عێراق شکستی بە هۆنگ کۆنگ هێنا

وێستگە سپۆرت-


هەڵبژاردەی عێراق بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە هۆنگ کۆنگ هێنا.

لە جامی شای تایلەندی دۆستانە، هەلبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆنگ کۆنگ بووەوە.

لە تایمی یەکەم عێراقییەکان باشتر بوون، بەڵام پاش چەندین هێرش هیچ گۆڵێک نەبینرا و ئەو تایمە بە یەکسانبوونی کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم لە خولەکی 61 هۆنگ کۆنگ گۆڵی یەکەمی بە لێدانی سزا لەڕێگای مات ئۆڕەوە تۆمارکرد، پاش ئەوەش عێراقییەکان بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و چەندین هێرشی یەک لەدوای یەکیان برد تا لە خولەکی 67 لەرێگای میمییەوە گۆڵی یەکسانیان تۆمارکرد، پاش ئەوەش لە خولەکی 80 هەمان یاریزان گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی عێراقییەکانی تۆمارکرد.

بەم ئەنجامەش عێراق گەیشتە یاری کۆتایی جامەکە.


PM:07:40:04/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌