‌پاریس سانجێرمان دەرگا بەڕووی ڕیاڵ مەدرید دادەخات

وێستگە سپۆرت-

یانەى پاریس سانجێرمان بە نیازە گرێبەستی ڤیتینیا نوێبکاتەوە و دەرگاکان بەڕووی ریاڵ مەدرید دابخات.

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید پلانی ئەوەی داڕشتووە لە هاوینی 2026 گرێبەست لەگەڵ ڤیتینیا واژوو بکات.

رۆژنامەی مارکا ئاشکراى کردووە  بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین دەستبەرداری ڤیتینیای ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەکەیان ببن.

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات ، پلانی یانە فەرەنسیەکە ئەوەیە بە خێرایی گرێبەستی ڤیتینیا تا چەند وەرزێکیتر نوێبکەنەوە چونکە بە بەشێکی گەورەی پرۆژەی یانەکەیان دادەنێن تا چەند ساڵی داهاتوو.


PM:12:03:03/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌