گواردیۆلا لیستى یاریزانەکانى بۆ قۆناغى یەکەمى چامپیۆنسلیگ بڵاوکردەوە
وێستگە سپۆرت-
پیپ گواردیۆلا لیستى یاریزانەکانى بۆ قۆناغى یەکەمى چامپۆنسلیگ بڵاوکردەوە .
یانەی مانچستەر سیتی لە پێگەی فەرمی خۆی ئاشکرای کرد کە لیستی پێکهاتەکانی پێشکەش بە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کردووە بۆ قۆناغی یەکەمى چامپیۆنسلیگ
لیستی پێکهاتەکانی مانچستەر سیتی 23 یاریزانی تێدایە کە بە لیستی A ناسراوە، بەو پێیەی لە ڕێساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپادا هاتووە کە نابێت زۆرترین یاریزان لە 25 یاریزان زیاتر بێت. لیستی B دەتوانرێت لە کاتژمێر 11:00 PM (بە کاتی بەریتانیا) پێش ڕۆژی یارییەکە پێشکەش بکرێت.
لیستی B یاریزانە گەنجەکان لەخۆدەگرێت. لە یاساکاندا هاتووە، یاریزانێک کە لە 1ی 1ی 2004 یان دوای ئەوە لەدایکبووە، دەتوانرێت بخرێتە نێو یانەکەوە، بەمەرجێک بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەریەک لە یانەکە تۆمارکرابێت.
لیستی مان سیتی بۆ قۆناغی خول لە چامپیۆنزلیگ:
گۆڵپارێزەکان: جیانلویجی دۆنارۆما، جەیمس ترافۆرد، ستیفان ئۆرتیگا مۆرێنۆ، مارکوس بێتینێلی.
بەرگریکاران: ماتیۆس نونێز، جۆن ستۆنز، عەبدولقادر هوسانۆڤ، ڕوبێن دیاس، جۆسکۆ گڤاردیۆل، ناتان ئاکێ، ڕایان ئایت نوری.
یاریزانانی ناوەڕاست: ڕۆدری، ماتیو کۆڤاسیچ، نیکۆ گۆنزالێز، تیجانی ڕیندەرز، بێرناردۆ سیلڤا، فیل فۆدن، ڕایان چێرکی.
هێرشبەران: ساڤینۆ، جێرمی دۆکو، ئۆسکار بۆب، عومەر مارمووش و ئێرلینگ هالاند.
AM:10:44:03/09/2025
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه