دیلا فۆنتێ ئامۆژگارییەکی لامین یەماڵ دەکات
وێستگە سپۆرت-
لویس دیلا فۆنتێی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئامۆژگارییەکی لامین یەماڵ دەکات و پێشیوایە ئەوەی بەدەستی هێناوە لە هەوڵەکانی خۆیەوە سەرچاوی گرتووە.
لەمیانەی لێدوانێکی بۆ پێگەی فەڕمی فیفا، ڕاهێنەری ماتادۆرەکان ڕایگەیاند، پێویستە تواناکانی لامین بەرز بنرخێندرێت، چونکە لە تەمەنی 16 ساڵیدا یاریی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی کردووە، ئەو لە ژێر فشارێکی گەورەی میدیایدایە و دەبێت خۆی لەگەڵ ئەو دۆخەدا بگونجێنێت و لە ناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا ببێتە نموونەیەک بۆ یاریزانەکانی دیکە و هەمووان یارمەتی دەدەن، چونکە هێشتا گەنجە.
لە کۆتایی قسەکانی دیلا فۆنتێ وتیشی: هەموو ئەو شتانەی لامین بەدەستی هێناوە لە ڕێگەی هەوڵ و پابەندبوونی خۆیەوە بەدەست هاتووە و هەموو ڕۆژێک هەوڵی باشتربوونی خۆی دەدات و وەک ئەستێرەیەک بیرۆکەکان جێبەجێ دەکات.
PM:08:20:02/09/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه