لامین یەماڵ هۆکاری تووڕەبوونی فلیک لە یاریی ڕابردوو ئاشكرا دەکات
وێستگە سپۆرت-
لامین یەماڵی هێرشبەری بەرشەلۆنە هۆکاری تووڕەبوونی هانسی فلیکی ڕاهێنەریان لە یاریی ڕابردوو ڕوون دەکاتەوە.
لەم هەفتەیە بەرشەلۆنە نەیتوانی بردنەوە بەسەر ڕایۆ ڤالیکانۆ تۆمار بکات و کەوتە داوای یەکسانبوونەوە.
لەبارەی تووڕەبوونی فلیک لەو یارییەدا، لامین وتی: پێموایە زیاتر لەبەر ئەوەیە چونکە وەرزەکەمان بەراورد بە کۆتایی وەرزی ڕابردوو بەهێز نییە، ئەوەش پەیوەندی بە لەخۆبایبوونی یاریزانەکانەوە نییە و لە کۆتایدا پێویستە سەرکەوتن بەدەست بهێنین و دەبێت بە زوترین کات بۆ باشترین ئاست بگەڕێینەوە.
سەبارەت بە دووبارە بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی یەماڵ ئاشکرای کرد، تینووی نازناوی زیاترن و هێشتا لەسەرتای ڕێگەکەدان و دەیانەوێت پارێزگاری لێبکەن، لەگەڵ ئەوەشدا بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگ شتێکی باوەڕپێنەکراو دەبێت.
لە کۆتایدا هێرشبەرە لاوەکەی بلاوگرانا ئەوەی خستەڕوو، هەموو یاریزانێک خەونی بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی هەیە، هەرکەسێک پێچەوانەکەی بڵێت درۆ دەکات.
PM:08:14:02/09/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه