‌كارڤاخاڵ: گۆڕینی ئەنچیلۆتی پێویست بوو

وێستگە سپۆرت-

دانی كارڤاخاڵی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، گۆڕینی ڕاهێنەر بۆ ڕیاڵ مەدرید پێویست بووە.

لە میانەی نوێترین چاوپێكەوتندا سەرەتا كارڤاخاڵ ئاماژە بەوە دەكات، لەگەڵ ئاڕنۆڵد لەم وەرزەدا كێبڕكێیەكی سەختیان دەبێت و دوو یاریزانیشن كە سیفەتی جیاوازیان هەیە و ئەمەش لەگەڵ ڕاهێنەر دەگونجێت، بە سروشتی ئەو ڕكابەرییە وەردەگرێت و لە كۆتایدا دەبینرێت هەریەكەیان چەند خولەك یاریان كردووە.

 لە بەردەوامی قسەكانیدا كارڤاخاڵ دەڵێت: گۆڕینی ڕاهێنەر بۆ یانەی شاهانەیی پێویست بوو، چونكە سەردەمی كارلۆ ئانچلۆتی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید كۆتایی هاتبوو، هاتنی ئالۆنسۆش بۆ یانەكە كارێكی پێویست بوو.

دانی وتیشی: لێدانە سزاكەی بەرشەلۆنە بەرانبەر یانەی ڕایۆ ڤالیكانۆ درووست نەبوو، هەروەها ئەو لێدانە سزایەش كە لە دژی باڵدێ هەژمار كرا لە یاریی بەرانبەر لیڤانتی شایستەی پێناڵتی نەبوو.

لە كۆتایی قسەكانیدا كارڤاخاڵ ئاشكرای كرد، ئەگەر ساڵی داهاتوو لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید حەوتەم چامپیۆنسلیگ و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش مۆندیال بباتەوە، ئەوا دەست بەجێ واز لە یاریكردن دەهێنێت.


PM:06:14:02/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌