‌فەرمی... مانچستەر یونایتد گۆڵپارێزێکی نوێ گواستەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەر یونایتد گواستنەوەی سیگنی لامێنس گۆڵپارێزی لاوی بەلجیکی لە یانەی ڕیال ئەنتۆربی بەلجیکی ڕاگەیاند.

مانچستەر یونایتد لە پێگەی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند، لامێنز بە گرێبەستێک تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٣٠ پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە کردووە.

لامێنس لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی فەرمیی مانچستەر یونایتد بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "زۆر شانازی دەکەم کە پەیوەندیم بە مانچستەر یونایتدەوە کردووە، ئەمە خەونێکی ڕاستەقینەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارم پەیوەندیکردن بە مانچستەر یونایتد سەرەتای شتێکی تایبەت بێت.

لامێنس تەمەن 23 ساڵ لە نێوان ساڵانی 2023 بۆ 2025 بۆ یانەی ئەنتۆرب یاری کردووە.


AM:10:26:02/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌