نەسڕ هەوڵەکانى بۆ گواستنەوەى کانتێ چڕ کردۆتەوە
وێستگە سپۆرت-
بەرپرسانی یانەی نەسری سعودی هەوڵدەدەن نگۆلۆ کانتی یاریزانی فەرەنسی لە یانەی ئیتیحادەوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا بگوازنەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "الیوم"ی سعودی، ئیدارەی یانەی نەسر هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ نگۆلۆ کانتی یاریزانی فەرەنسی بکات بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی تیپەکە لەم هاوینەدا.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کانتی لە بژاردەکانی نەسردایە بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە
ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە ئیدارەی یانەی ئیتیحاد لەم دواییانەدا نەیتوانیوە لەگەڵ نگۆلۆ کانتی ڕێککەوتنێک بکات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە مانگی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت.
ئەو یاریزانە فەرەنسییە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی 2023 پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودییەوە کرد.
AM:10:15:02/09/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه