میلان گواستنەوەی ڕابیۆتی ڕاگەیاند
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەی سی میلان گواستنەوەی ڕابیۆتی فەڕەنسی بۆ یانەکەی ڕاگەیاند
یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە پێگەی فەرمی خۆی ئاشکرای کردووە، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین لەگەڵ یانەی مارسیلیا گەیشتووینەتە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەدریان رابیۆتی فەرەنسی.
میلان دوپاتیکردووەتەوە، رابیۆ بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵیاندا واژۆ کردووە، دڵخۆشن بە هاتنی بۆ رۆسۆنێری، چونکە بە لێهاتوویی و ئەزموونەکەی دەتوانێت خزمەتی یانەکە بکات.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، گواستنەوەی ناوەراستکارە فەرەنسییەکە لە مارسیلیاوە بۆ میلان بڕی نۆ ملیۆن یۆرۆی تێچووە، ئەمە لە کاتێکدا خۆی نرخی 25 ملیۆن یۆرۆیە لە بازاڕی گواستنەوە.
AM:12:58:02/09/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه