‌ئەسینسیۆ چووە فەنەرباخچه

وێستگە سپۆرت-


مارکۆ ئەسینسیۆ بە گرێبەستێکی سێ ساڵە روویکردە فەنارباخچەی تورکی 

یانەی فەنارباخچەی تورکی لە پێگەی فەرمیدا ئاشکرای کردووە یانەکەمان لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گەیشتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی مارکۆ ئاسێنسیۆییاریزانی ئیسپانی.

فەنارباخچە دڵخۆش خۆی بەو گرێبەستە دوپاتکردەوە، هەروەها ئاشکرایکرد، ئەستێرە ئیسپانییەکە گرێبەستێکی واژۆ کرد کە بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا هاوینی 2028 درێژدەبێتەوە.

مارکۆ ئەسینسیۆ لەگەڵ یانە نوێیەکەی درێسی ژمارە 21 دەپۆشێت، بە گوێرەی زۆرینەی سەرچاوەکانیش، تێچووی گواستنەوەی لە پاریس سان جێرمانەوە بۆ یانە تورکییەکە بڕی حەوت ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆیە.


AM:12:54:02/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌