‌کۆلۆ موانی بووە یاریزانی تۆتنهام

وێستگە سپۆرت-


کۆلۆ موانی فەڕەنسی بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد.

یانەی تۆتنهامی ئینگلزیی لە پێگەی فەرمی خۆی ئاشکرای کردووە لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی کۆلۆ موانی فەرەنسی بە شێوەی خواستن.

یانەکە باس لەوەش دەکات، هێرشبەرە فەرەنسییەکە لەگەڵیاندا درێسی ژمارە 39 دەپۆشێت، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ و تا هاوینی 2026 درێژدەبێتەوە، بەڵام بژاردەی کڕینی نییە.

ڕۆژنامە ئینگلیزییەکانیش باس لەوەدەکەن تێچووی گرێبەستی موانی لە پاریس سان جێرمانەوە بۆ تۆتنهام بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆیە، دوای تەواوبوونی وەرزەکەش راستەوخۆ دەگەڕێتەوە پاریس.


AM:12:51:02/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌