‌وردەکاری گرێبەستەکەی نیوان ئیزاک و لیڤەرپوول بزانە

وێستگە سپۆرت-


ئیزاک پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد و بووە گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی پریمەر لیگ.

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، لە دواساتەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا، گواستنەوەی ئەلێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری سویدی، لە یانەی نیوکاسڵ یونایتدەوە راگەیاند.

لیڤەرپوول لە بەیانامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆشحاڵین بە واژۆکردنی گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ ئیزاک، یاریزانەکە لەگەڵ پاڵەوانی پریمەر لیگ درێسی ژمارە نۆ دەپۆشێت.

بە گوێرەی سەرچاوە ئینگلیزییەکان، گرێبەستی هێرشبەرە سویدییەکە لەگەڵ ریدز تا هاوینی 2031 درێژدەبێتەوە، هەروەها تێچووی گرێبەستەکە بڕی 130 ملیۆن پاوەندە.

گواستنەوەی ئیزاک بۆ لیڤەرپوول بووە گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی پریمەر لیگ، لەگەڵ ئەوەشدا سێیەم گرانبەهاترین گرێبەستی مێژووە، لەدوای گواستنەوەی کیلیان مباپێ و نەیمار دا سیلڤا بۆ پاریس سان جێرمان.


AM:12:48:02/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌