گرنگترین ئەو گرێبەستانەی لە دوا ڕۆژی مێرکاتۆ ئەنجام دران
وێستگە سپۆرت-
گرنگترین ئەم گرێبەستانە ئەمڕۆ، لە کۆتا ڕۆژی مێرکاتۆ ڕوویاندا:
• دۆناڕۆما پەیوەندی بە مان سیتییەوە کرد دوایی ئەوەی ئێدرسۆن چوویە فەنەربەخچە.
• هیکتۆر فۆڕت بە شێوەی خواستن لە بارساوە چوویە ئیلچی، بژاردەی کڕینەوە بوونی نییە.
• ویسا بە ٥٥ ملیۆن پاوەند یاریزانی نوێی نیوکاسڵە و ژمارە ٩ دەپۆشێت.
• لاپۆڕت لە نەسڕەوە گەڕایەوە یانە کۆنەکەی خۆی، ئەتلەتیک بیلباو.
• چیلوێل پەیوەندی بە ستراسبۆرگەوە کرد.
• نیکۆلاس جاکسۆن بە شێوەی خواستن بۆ ئەم وەرزە لەگەڵ بژاردەی کڕینەوەی ناچاری بوو بە یاریزانی بایرن میونشن.
• ڕاسمۆس هۆیلاند بە خواستن لەگەڵ بژاردەی کڕینەوە بوو بە یاریزانی ناپۆلی.
• بۆنیفاس بوو بە یاریزانی نوێی ڤێردەر برێمەن، ئەو لە پشکنینە پزیشکییەکان سەرکەوتوو بوو.
• ئاکانجی بوو بە یاریزانی ئینگەر، پاڤارد بوو بە یاریزانی ماڕسیلیا.
• لیندیلۆف هەتاوەکو ٢٠٢٨ یاریزانی نوێی ئەستۆن ڤێلایە.
• کۆلۆ موانی بە شێوەی خواستن لە وەرزی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ـدا یاری بۆ تۆتنهام دەکات.
• زینچینکۆ بە شێوەی خواستن یاریزانی نوێی نۆتینگهام فۆڕێستە.
سانچۆ بە خواستن بۆ یەک وەرز پەیوەندی بە ئاستۆن ڤێلاوە کرد
پاڤارد بووە یاریزانی مارسیلیا
AM:12:45:02/09/2025
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه