‌نوێترین زانیارى لە بارەى چوونى دۆناڕۆما بۆ مانچستەر سیتى

وێستگە سپۆرت-

بڕیارە لە کۆتا ڕۆژی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێز لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یانەی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت.

ڕۆژنامەنووسی سکای سپۆرت فابریزیۆ ڕۆمانۆ گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارۆمای بۆ یانەی مانچستەر سیتی پشتڕاستکردەوە و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرێبەستەکە بە فەرمی بکرێت.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکرد، گواستنەوەی دۆنارۆما بۆ یانەی مانچستەر سیتی کۆتایی پێهاتووە، لەکاتێکدا گۆڵپارێزە تەمەن 26 ساڵەکە ئێستا لە ئیتاڵیا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، دوای ئەوەی یانە ئینگلیزییەکە و پاریس سانجێرمان لەسەر هەموو وردەکارییەکان ڕێککەوتن.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکرد، دۆنارۆما دوای پشووەکانی داهاتووی نێودەوڵەتی دەگاتە مانچستەر، بەڵام دواجار گرێبەستەکە یەکلایی بووەتەوە.

ئیدرسۆن بە نزیکەی 14 ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ یانەی فەنەرباخچەی تورکی واژۆ دەکات، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی دۆنارۆما لە کۆتاییدا پەیوەندی بە مانچستەر سیتیەوە بکات.


AM:11:52:01/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌