‌ئینتەرمیلان بە ئۆدەنێزى دۆڕا

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئینتەر میلان سێ خاڵی لەدەستدا و بەرامبەر ئودینیزی توشی شکستبوو.

لە یارییەکی هەفتەی دووەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان و ئودینیزی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، لە خولەکی 17 دومفریس ئینتەرى پێشخست، بەڵام ئودینیزی بە بەهێزی وەڵامیان دانەوە و لە خولەکەکانی 29 و 40 دوو گۆڵیان لە

رێگای داڤیس بە لێدانی سزا و ئارسەر عەتا تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجانە کۆتایی هات و نیوەى دووەمیش گۆڕانکارى بەسەر ئەنجامى یارییەکە نەهات

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەسودی ئودینیزی کۆتایی هات، ئینتەر خاڵەکانی بە سێ خاڵ مایەوە و پلەی شەشەمی گرتووە.


AM:10:34:01/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌