‌سیاتڵ ساوندەرس بووە پاڵەوانى جامى خولى ئەمریکى

وێستگە سپۆرت-

یانەى سیاتڵ ساوندەرس بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ئینتەر میامی هێنا و بووە پاڵەوان.

لە یاری کۆتای جامی خولی ئەمریکا، ئینتەر میامی ڕووبەڕووی سیاتڵ ساوندەرس بووەووە.

لە تایمی یەکەم، لە خولەکی 26 یانەى ساوندەرس  گۆڵی یەکەمیان لەڕێی دی ڕۆزاریۆوە تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، هەمان سیناریۆی تایمی یەکەم بینرا، گۆڵکردنیش کەوتە کۆتاییەکانی یارییەکە کاتێک لە خولەکی 84 رۆلدان بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی ساوندەرسی تۆمارکرد، بە دوایدا رۆسرۆک بۆ سێیەمجار تۆڕی گۆڵی میامی هەژاند.

سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بە بردنەوەی ساوندەرس کۆتایی پێهات و بوونە پاڵەوانی جامی خولی ئەمریکا و میسی هاوڕێکانی نازناوەکەیان لەدەستدا.


AM:10:14:01/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌