تەواو .. ئیساک دەبێتە یاریزانى لیڤەرپوڵ
وێستگە سپۆرت-
یانەی لیڤەرپوول گەیشتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی ئەلێکساندەر ئیساکی ئەستێرەی سویدی لە یانەی نیوکاسڵ یونایتد.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراو بۆ گواستنەوەی یاریزانان ئاماژەی بەوەدا کە ڕێککەوتنێک کراوە سەبارەت بە گواستنەوەی ئیساک بۆ لیڤەرپوول، دوای ئەوەی ئۆفەرێکی ١٣٠ ملیۆن پاوەندى پێشکەشى نیوکاسڵ کراوە
ڕۆمانۆ ڕایگەیاند کە ئیساک ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی لە لیڤەرپوول ئەنجام دەدات پێش ئەوەی گرێبەستەکان واژۆ بکات و بە فەرمی گرێبەستەکەی ڕابگەیەنێت.
ئیسحاق تەمەنی ٢٥ ساڵە و وەک هێرشبەری ناوەڕاست یاری دەکات. گرێبەستەکەی لەگەڵ نیوکاسڵ لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٨ کۆتایی دێت.
ئیسحاق 109 یاری لەگەڵ نیوکاسڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 62 گۆڵی تۆمارکردووە و 11 ئەسیستیشی کردووە.
AM:09:52:01/09/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه