یۆڤانتۆس لە جەنەوای بردەوە
وێستگە سپۆرت-
بە تاکە گۆڵێکی ڤلاهۆڤیج یۆڤانتۆس لە جەنەوای بردەوە
لە یارییەکی هەفتەی دووەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی جەنەوا.
تایمی یەکەم بێ گۆڵ تەواو بوو
لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هامان سیناریۆ دەستیپێکردەوە، بەڵام ڤلاهۆڤیچ لە خولەکی 73 بووە فریادرەسی یانەکەی و تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی یوڤی کۆتایی هات، بەم ئەنجامە خانمە پیرەکە دووەم سێ خاڵی لەم وەرزەی سێریا ئەی کۆکردەوە.
PM:10:21:31/08/2025
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه