کۆندێ: چامپیۆنسلیگ ئامانجی سەرەكیمانە
وێستگە سپۆرت-
ژوول کۆندێی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕایگەیاند، بردنەوەی چامپیۆنسلیگ یەکێکە لە ئامانجەکانی ئەم وەرزەیان.
مەڕاسیمی درێژکردنەوەی بۆندەکەی بۆ کۆندێ تاکو هاوینی 2030 لەگەڵ بلاوگرانا ڕێکخراو و سەرەتا بەرگریکارە فەڕەنسییەکە وتی: ئەگەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم یارمەتی یانەکە بدات لەڕووی تۆمارکردنی ناوی یاریزانانەوە ئەوا زۆر دڵخۆش دەبم، دڵخۆشین لە تیپێکین ڕکابەری لەسەر سەرجەم نازناوەکان دەکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی کۆندێ سەبارەت بە ڕکابەریکردنی لەگەڵ ئیرک گارسیا، ڕایگەیاند، بەرگریکارێکی نایابە و ململانێیەکەی بەدڵە، چونکە ساڵانە کار لەسەر باشترکردنی ئاستی خۆی دەکات و هەست بە ئاسوودەی دەکات کاتێک وەک بەرگریکاری باڵی ڕاست بەشداری دەکات.
لە کۆتایدا بەرگریکارەکەی یانە کەتەلۆنییەکە ئاماژەی بەوەکرد، وەسوەسەی بردنەوەی نازناوی یانەپاڵەوانەکانیان نییە، بەڵام یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانیان، وەسوەسەکەش بەو مانایە دێت کە ئەگەر نازناوەکەش نەبەیتەوە بە شکستی تیپەکەت هەژمار ناکرێت، چونکە وەرزی ڕابردوو نەیان بردەوە و زۆریش سەرکەوتوو بوون.
PM:06:10:21/08/2025
ئهم بابهته 508
جار خوێنراوهتهوه