کلاودیۆ ئیچێڤێری پەیوەندی بە یانەی لیڤەرکوزنەوە کرد
وێستگە سپۆرت-
کلاودیۆ ئیچێڤێری ئەرجەنتینی بە خواستن لە یانەی مانچستەر سیتییەوە پەیوەندی بە یانەی بایەر لیڤەرکوزنەوە کرد.
یانە ئەڵمانییەکە لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا ئاشکرای کردووە، لەگەڵ مانچستەر گەیشتوونەتە ڕیککەوتن و تاکو کۆتایی ئەم وەرزە هێرشبەرەکەیان درێسی لیڤەرکوزن دەپۆشێت بە شێوەی خواستن.
لە گرێبەستەکەدا مانچستەر سیتی ڕەتی کردووەتەوە بژاردەی کڕینی تیا بێت و کۆتایی وەرز دەگەڕێتەوە ڕیزەکانی یانە ئینگلیزییەکە.
شایەنی باسە کلاودیۆ ئیچێڤێری مانگی یەکی 2024 گرێبەستی لەگەڵ سیتی کرد و دواتر لە هاویندا پەیوەندی بە تیپەکەوە کرد، بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ و تەنیا سێ یاری فەڕمی ئەنجامداوە و گۆڵێکی تۆمار کردووە.
PM:06:08:21/08/2025
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه