وادەی تیروپشکی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەورووپا ئاشکرا بوو
وێستگە سپۆرت-
یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا وادەی تیروپشکی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەورووپای بۆ وەرزی نوێ ئاشکرا کرد.
لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا یوفا بڵاوی کردەوە، بڕیارە 28ی ئەم مانگە تیروپشک بۆ قۆناغی یەکەمی خولەکە ئەنجام بدرێت و پاشانیش یارییەکانی هەفتەی یەکەمی لە 16 و 18ی مانگی نۆ دەست پێدەکات و لە 28ی یەکی ساڵی داهاتووش قۆناغی یەکەم بە پەیان دەگات.
لە قۆناغی یەکەم کە بە شێوەی خول بەڕێوە دەچێت، هەر یانەیەک چوار یاری لە یاریگای خۆی و چواری دیکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام بدات، یەکەم تاکو هەشتەم ڕاستەوخۆ دەگاتە قۆناغی 16 و پلەکانی نۆیەم بۆ 24 یاری پاشکۆ ئەنجام دەدەن و هەشت تیپی دیکە دەگاتە قۆناغی 16.
بڕیارە یارییەکانی قۆناغی 16ی لە 10 و 11ی مانگی سێ بکرێت و یاری گەرانەوەش لە 17 و 18ی هەمان مانگ دەبێتم، پاشانیش یارییەکانی چارەکی کۆتایی لە مانگی چوار دەکرێت و قۆناغی نیوەی کۆتایی و یاریی کۆتایی دەکەوێتە مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو.
یاری کۆتایی ڕۆژی شەممە 30ی مانگی پێنج لە یاریگای پوسکاس ئارێنا لە شاری بوداپێست لە هەنگاریا بەڕێوەدەچێت.
PM:06:05:21/08/2025
ئهم بابهته 344
جار خوێنراوهتهوه