میلان بۆ یەكەم یاری خولی ئیتاڵی گورزێكی كوشندەی بەركەوت
وێستگە سپۆرت-
ڕەفائیل لیاوی پۆرتوگالی و هێرشبەری ئەیسی میلان بەهۆی پێکانەوە لە یەکەم یاریی خولی ئیتاڵی بێبەش دەبێت.
یاریزانە پۆرتوگالییەکە لە یاریی جامی ئیتاڵیا بەرانبەر یانەی باری لە خولەکی 14 گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، بەڵام دوو خولەک دواتر بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت.
ڕۆژنامەنووس جیانلۆکا دی مارزیۆ ئاشکرای کردووە، پشکنینە پزیشکییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە لیاو لە ماسولکەکانی قاچی ڕاستیدا دووچاری پێکانێکی سووک هاتووە و بەو هۆیەوە لە یەکەم یاریی سێریا ئەی بەرانبەر یانەی کریمۆنێزی لە ڕۆژی شەممە ناتوانێت بەشداری بکات.
سەرچاوەکە ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، دواتر دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی لیاو دەکرێتەوە تاکو بزانرێت بۆ دوو یاریی بەرانبەر لیچی دەتوانێت یاریی بکات یاخوود دوور دەکەوێتەوە.
PM:07:49:19/08/2025
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه