‌گواردیۆلا هەواڵێكی خۆشی ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-

پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی ڕەتی دەکاتەوە هیچ یاریزانێکی بەلاوە گرنگ نەبێت و ڕاشیگەیاند، ڕۆدری زۆر نزیکە لە گەڕانەوە.

لە میانەی لێدوانێکی بۆ پێگەی فەڕمی یانەکەی، پێپ ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر هەموو یاریزانەکان بمێننەوە شتێکی باشە، بەڵام دەبێت قەبارەی پێکهاتەی تیپەکەش بزانن و ئەگەر بیانەوێت بە بەردەوامی یاری بکەن ئەوە هەڵەن و ڕەنگە ئەوە ڕوونەدات، ئەو یاریزانانەی یاری ڕابردوو یارییان نەکرد مانای ئەوە نییە لە تیپەکە دەڕۆن و سەیری خشتەی چڕی یارییەکان بکەن و ئەوانەی یارییان نەکردووە ڕەنگە بەرانبەر تۆتێنهام بەشداری بکەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی گواردیۆلا ڕوونی کردەوە، پێیخۆشە بەرپرسانی پرێمەرلیگ ڕێگە بدەن هەر چەند یاریزانێک دەتەوێت لەسەر کورسی یەدەگ بێت، ئەو کاتە هەمووان دەتوانن یاری بکەن و پێویستە شێوازی یاریکردنیان نەرم و نیان بێت ئەوەش لەسەر بنەمای توانای گۆڕینی دۆخەکان بێت بە پێی کوالێتی یاریزانەکان و یارییەکان.

سەبارەت بە گەڕانەوەی ڕۆدری، ڕاهێنەرەکەی سیتی، دەڵێت: پێویستمان بە کوالێتی ڕۆدری هەیە و وەرزی ڕابردوو باشترین یاریزانی جیهان بووە، بۆیە زۆر گرنگە ئامادە بێت و گەڕانەوەشی نزیکە، بەڵام هێشتا بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە.



PM:06:25:19/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌