‌نەسڕ لە ئیتیحادی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی

وێستگە سپۆرت-

یانەی نەسڕ بردنەوەیەکی گرنگی بەسەر یانەی ئیتیحادا تۆمار کرد و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی سوپەری سعودی.

لە یەکەم یاریی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی جامەکە، نەسڕ و ئیتیحاد بەیەک گەیشتن، دوای تێپەڕبوونی 10 خولەک سادیۆ مانێ واژووی لەسەر گۆلی یەکەم و پێشکەوتنی نەسڕ کرد، بەڵام شەش خولەک دواتر موسا دیابی ئەنجامەکەی بۆ ئیتیحاد یەکسان کردەوە، دواتریش لە خولەکی 25 سادیۆ مانێ بەکارتی سوور لە نەسڕ کرایە دەرەوە، نیوەی یەکەم هەردوو تیپ بە گۆڵێک یەکسان بوون.

هەرچی نیوەی دووەم بوو نەسڕ هەرچەندە بە یاریزانێک کەمترەوە یاری ئەنجامدا، بەڵام لە خولەکی 61 جواو فێلیکس بە ئاسیستی کریستیانۆی هاونیشتیمانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی لە یارییەکەدا نووسییەوە و نەسڕ خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی و چاوەڕێی براوەی یاریی سبەی نێوان قادیسیە و ئەهلی دەکات. 



PM:06:23:19/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌