یانەیەکى ئیسپانى ئەستێرەیەکى بەرشەلۆنەى دەوێت
وێستگە سپۆرت-
یانەى ریال بیتیس ئارەزووی گواستنەوەی کاسادۆى یاریزانى بەرشەلۆنە دەکات و یانە کەتەلۆنییەکەش داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى ئاشراى کردووە یانەی ڕیال بیتیس بەدوای یاریزانێکی ناوەراستکاری بەرگریدا،دەگەڕێت بۆ ئەوەی جێگەی جۆنی کاردۆسۆ بگرێتەوە، کە ڕووی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد.
رۆژنامەکە باس لەوەش دەکات کارگێری بیتیس پێیوایە کاسادۆ هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ ئەم ڕۆڵە، بەڵام پێدەچێت گرێبەستەکە نزیکەی مەحاڵ بێت سەرەڕای پەیوەندییە بەهێزەکەی نێوان هەردوو یانە.
کاسادۆ هیچ ئارەزووی جێهێشتنی بەرشەلۆنەی نییە، یانە کەتەلۆنییەکەش ڕەتیدەکاتەوە بە کەمتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ ڕێگەی پێبدات، ئەو بڕە پارەیەش بە ڕوونی لە تواناکانی بێتیس زیاترە.
AM:10:41:19/08/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه