‌ڕۆناڵدۆ دێتە عێراق

وێستگە سپۆرت-


تیروپشکی چامپیۆنز لیگی دووی ئاسیا راکێشرا و نەسڕی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کەوتە کۆمەڵەی یانەی زەوراوە

تیروپشکی چامپیۆنز لیگی دووی ئاسیا لە شاری کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا راکێشرا و نەسڕی سعودیە بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کۆمەڵەی زەورای عێراقیدایە.

لە چامپیۆنز لیگی دووی ئاسیا 32 یانە دابەش دەبن بەسەر هەشت کۆمەڵەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئاسیا، هەر کۆمەڵەیەک لە چوار یانە پێکدێت و دوو یانەشی دەگاتە قۆناغی 16.

یانەی نەسڕی سعودیە بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یانەکە لە کۆمەڵەی چوارەمی رۆژئاوا دێت، هاوشانی یانەکانی، زەورای عێراقی و ئیستقلۆلی تاجیکستانی و گووای هیندی بۆ سەرکەوتن دەجەنگێت و ئەمەش واتای ئەوەیە کەنەسڕ دێتە عێراق بۆ ڕووبەڕووبونەوەی زەورا و ئەگەری هاتنی ڕۆناڵدۆش هەیە 


بڕیارە ئەم پاڵەوانێتییە لە 15ی ئەیلول دەستپێبکات، قۆناغی کۆمەڵەکان تا 19ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.


PM:01:58:15/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌