‌پوختەی لێدوانی فلیک پێش یارییەکەی مایۆرکا

وێستگە سپۆرت-


هانزێ فلێک: سێ نازناوەکەی وەرزی رابردوو سەرەتایەک بوو بۆ دەستکەوتەکانمان نەک کۆتایی، تەنها ئەوە دەڵێم ئەم وەرزە دەبینین چی دەکەین 

هانزێ فلێک:  پێم وانییە پێویستمان بە گرێبەستی دیکە هەبێت 

هانزێ فلێک:من لە تۆمارکردنی ناوی یاریزانەکان رازی نیم 

فلیک:بەڵام ئێمە ئاگاداری دۆخی یانەکەین. تەنها سەرنجم سەر ئەوەیە کە لە دەستمدایە 

فلیک: تێر شتیگن سەلماندی گۆڵپارێزێکی گەورەیە، بۆیە پێویستە زوو چاکبێتەوە و بۆ یارمەتیدانمان بگەڕێتەوە 


فلیک: کاتێک لە کۆریای باشوور گەڕاینەوە ئینگۆ مارتینێز بڕیارەکەی پێ گووتم و تووشی شۆکی کردم، بە رۆشتنی دڵخۆش نیم، یاریزانێکی گەورەیە و کەسایەتییەکی سەرسوڕهێنەری هەیە، هێز و گڕوتینی بە تیمەکە دەبەخشی، پابەند بوو بە فەلسەفەی ئێمە و یەکێک بوو لە سەرکردەکانی تیمەکە، بەڵام لە بڕیارەکەی تێدەگەم و هیوای باشترینی بۆ دەخوازم لە داهاتوودا
فلیک: بە لامین یامال زۆر دڵخۆشم، نەک تەنیا لەبەر ئەوەی بە تۆپەوە باش یاریی دەکات، بەڵکو لەبەر ئەوەی فشاریش دەخاتە سەر تیمی بەرامبەر و لە یارییەکەی کۆمۆ ئەوەمان بینی


PM:01:49:15/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌