‌مانچستەر ستى دەیەوێت گرێبەستێک لە چێڵسی تێکبدات

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەر سیتی چووەتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس یاریزانی یانەی لایپزیگ .

لە ڕاپۆرتێکدا کە تۆڕی تاڵکسپۆرتی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە مانچستەر سیتی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ سیمۆنس بکات چۆتە کێبڕکێی یانەى چێڵسی 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سیمۆنس لەگەڵ چێڵسی سەبارەت بە مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە ڕێککەوتن، بەڵام تا ئێستا هەردوو یانە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە.

ڕێکنەکەوتنی نێوان لایپزیگ و چێڵسی ڕێگەی بۆ مانچستەر سیتی کردۆتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەگەری ئەنجامدانی گرێبەستێک بکات.

سیمۆنسی تەمەن 22 ساڵ، گرێبەستەکەی لەگەڵ لایپزیگ لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت.

سیمۆنس 76 یاری لەگەڵ لایپزیگ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 21 گۆڵی تۆمارکردووە و 23 ئەسیستیشی کردووە.


AM:10:41:14/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌