فەرمی.. بەرشەلۆنە ڕاشفۆردی گواستەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی مارکوس راشفۆردی بۆ ماوەی یەک وەرز و بە شیوەی خواستن راگەیاند.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆیدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلزیی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد.
یانەکە دوپاتیشیکردووەتەوە، گرێبەستی نێوانیان بۆ ماوەی یەک وەرز و تا هاوینی 2026 درێژ دەبێتەوە، بەڵام بژاردەی بە هەمیشەیی کردنی هەیە،هێرشبەرە ئینگلیزیەکە لەگەڵیاندا ژمارە 14 دەپۆشێت
PM:11:04:23/07/2025
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه