‌گەڵەتەسەرای گرێبەستی ڤیكتۆر ئۆسمینی یەكلا كردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی گەڵەتەسەرای توركی گرێبەستی ڤیكتۆر ئۆسمینی نەیجیری و هێرشبەری یانەی ناپۆلی یەكلا كردەوە.

نیكۆلۆ شیرای ڕۆژنامەنووس بڵاوی كردەوە، یانەی گەڵەتەسەرای بۆ گواستنەوەی ڤیكتۆر ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی گەیشتووەتە ڕێككەوتنی كۆتایی و ئۆسیمین دەگەڕێتەوە توركیا.

سەرچاوەكە ئاماژە بەوە دەكات، گەڵەتەسەرای لە بەرانبەر گواستنەوەی هێرشبەرەكەدا بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ بە ناپۆلی دەدات، هەركاتێك یاریزانەكەش بفرۆشێت لە سەدا 10ی پارەكە بۆ ناپۆلی دەبێت.

ڕۆژنامە نووسەكە ئەوەش دووپات دەكاتەوە، گەڵەتەسەرای بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بە شێوەی كاش ، لەگەڵ بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ و 5 ملیۆن یۆرۆی دیكەی زیادە كە بەشێوەی قیست دەبێت بە یانە ئیتاڵییەكە دەدات.

بەپێی مەرجێكی گرێبەستەكەش بێت، یانە توركییەكە بۆی نییە تاوەكو دوو وەرزی دیكە ئۆسمین بە هیچ یانەیەكی ئیتاڵی بفرۆشێت.

شایەنی باسە، ئۆسمین وەرزی ڕابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە بە گەڵەتەسەرایەوە كرد و 41 یاریی بۆ ئەو یانەیە ئەنجام دا، توانی 37 گۆڵ و 8 ئەسیست تۆمار بكات.


PM:11:15:20/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌