ئەم یاریزانە ئەلۆنسۆی سەرسام كردووە
وێستگە سپۆرت-
چابی ئالۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بە تواناكانی ئۆرلین چوامینی فەڕەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەكەی زۆر سەرسام بووە.
ڕۆژنامەی ماركای نزیك لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرای دەكات، لەكاتی بەشداریكردنیان لە جامی جیهانی یانەكان چابی ئالۆنسۆ بە تواناكانی چوامینی زۆر سەرسام بووە و پێی وایە لە داهاتوودا دەبێتە یەكێك لە یاریزانە گرنگەكانی یانەی شاهانەیی.
ماركا ئەوەش دەخاتە ڕوو، ئالۆنسۆ لەم هاوینەدا كۆتایی بە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە هێنا كە باسیان لە ڕۆیشتنی چوامینی دەكرد و بە بەرپرسانی یانەكەشی ڕگەیاندووە كە بە تەواوەتی لە پلانەكانیدا جێگەی دەبێتەوە.
ڕۆژنامەكە باس لەوەش دەكات، جابی پێی وایە هەبوونی ئەو جۆرە یاریزانە جۆكەرانەی كە دەتوانن لە چەند شوێنێكی یاریگادا یاریی بكات بۆ تیپ زۆر پێویستە و چومینیش بە یەكێك لە یاریزانە زۆر گرنگەكانی تیپەكەی دەزانێت.
شایەنی باسە، لە ماوەی ڕابردوودا گومان لەسەر داهاتووی چوامینی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاو بووەوە، بەڵام هاتنی ئالۆنسۆ وایكردووە داهاتووی ئەو یاریزانە فەڕەنسییە مسۆگەر بێت.
PM:11:14:20/07/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه