‌جادۆن سانچۆ نزیكە لە یۆڤانتۆس

وێستگە سپۆرت-

جادۆن سانچۆی ئینگلیزی نزیكە لەوەی پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە بكات.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی باس لەوە دەكات، سانچۆ یەكێكە لەو لە پلانەكانی ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد جێی نابێتەوە، بۆیە بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەكە دەیانەوێت بە زووترین كات بیفرۆشن.

سەرچاوەكە ئاماژە بەوە دەكات، یۆڤانتۆس نزیكە لەوەی سانچۆ بە بڕی 15 ملیۆن پاوەن بۆ ڕیزەكانی بگوایتەو و شەیتانە سوورەژانیش ڕەزامەندیان لەسەر گرێبەستەكە نیشان داوە.

ڕۆژنامەكە ئەوەش دەخاتە ڕوو، گرێبەستی سانچۆ لەگەڵ خانمە پیرەكە بۆماوەی چوار ساڵ دەبێت و ساڵانە نزیكەی شەش ملیۆن یۆرۆ وەك مووچە وەردەگرێت.

جێگای ئاماژەیە سانچۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداری 83 یاریی كردووە، توانیویەتی 12 گۆڵ و شەش ئەسیست تۆمار بكات.


PM:11:12:20/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌