راشفۆرد گەیشتە بەرشەلۆنە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی سەرجەم بەڵگەنامەكانی گرێبەستی ماركۆس ڕاشفۆردی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتدی واژوو كرد.
یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی ماركۆس ڕاشفۆرد تەواو نزیك دەبێتەوە و دوای ئەوەی هێرشبەرەكە گەیشتە كەتەلۆنیا لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ڕاستەوخۆ ڕاسفۆرد واژوو لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستەكەی بلوگرانا دەكات و وەرزی داهاتوو بە درێسی بەرشەلۆنەوە لە لایگادا یاریی ئەنجام دەدات.
لەو بارەیەشەوە فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو ئاماژە بەوە دەكات،، بلوگرانا بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەك وەرز تواناكانی ڕاشفۆرد بەدەست دەهێنێت، بەڵام ئەگەر ئەرەزووی كڕینی هەبوو ئەوا هەبوو بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دەتوانێت گرێبەستەكەی ڕاشفۆرد بكات بە هەمیشەیی.
لە كۆتایدا سەرچاوەكە باس لەوە دەكات، یانە كەتەلۆنییەكە بە گشتی بڕی 14 ملیۆن یۆرۆ وەك مووچە و پاداشت بە هێرشبەرەكە دەدات و ماركۆس ڕاشفۆرد لە سەدا 15ی مووچەكەی دەبڕێت و شەیتانە سوورەكانیش هیچ مووچەیەكی پێ نادات.
PM:11:10:20/07/2025
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه