‌ریاڵ مەدرید 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕۆدری دەدات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گواستنەوەی رۆدری خەرج بكات

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید داوای یاریزانێكی نوێی هێڵی ناوەڕاستی بۆ ئەم هاوینەی كردووە.

رۆژنامەكە ئاشكرای دەكات كە یانەی ڕیال مەدرید ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەو یاریزانە ئیسپانییە تەمەن 29 ساڵە بدات.

بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید پێیان وایە هیچ یاریزانێكی ناوەند  بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ نییە جگە لە ڕۆدری كە ئەلۆنسۆ سەرسامە بە تواناكانی.
ڕۆدری هێشتا دوو ساڵی ماوە بۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەر سیتی و  ساڵی داهاتوو نرخەكەی دادەبەزێت بە هۆی ئەوە تەنها یەك ساڵ لە گرێبەستەكەی دەمێنێت.



PM:04:43:18/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌