گەڵەتەسەرای و ناپۆلی گەیشتنە ڕێكەوتن
وێستگە سپۆرت-
دواجار یانەی گەلەتەسەرای توركی بۆ گواستنەوەی ڤیكتۆر ئۆمسینی نەیجیری لەگەڵ ناپۆلی گەیشتنە ڕێككەوتنی سەرەتایی.
فابرزیۆ ڕۆمانۆ ئاشكرای كردووە دوای پێشكەشكردنی چەندین ئۆفەر و گفتۆكردن بۆ ماوەی نزیكەی یەك مانگ، گەلەتەسەرای توانی ناپۆلی بە گرێبەستە نوێیەكەی ڕازی بكات.
ڕۆمانۆ ئەوەش دەخاتە ڕوو، یانە توركییەكە 40 ملیۆن یۆرۆی سەرەتایی دەدات و دواتر 35 ملیۆنی دیكە تاكو كۆتایی ساڵی 2026 دەیداتە ناپۆلی
لە كۆتایدا ئەو ڕۆژنامەنووسە متمانە پێكراوە ڕایگەیاندووە، ناپۆلی مەرجێكی داناوە كە نابێت گەلەتەسەرای بۆ ماوەی دوو ساڵ یاریزانەكە بە یانەكانی ئیتاڵیا بفرۆشێتەوە
AM:10:55:18/07/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه