ئەتلەتیکۆ مەدرید گواستنەوەی تیاگۆ ئالمادای ئەرجەنتینی ڕاگەیاند
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی تیاگۆ ئالمادای ئەرجەنتینی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا، تیپەکەی دیێگۆ سیمیۆنی ئاشکرای کرد لەگەڵ یانەی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی کۆتایی سەبارەت بە گواستنەوەی تیاگۆ ئاڵمادای ئەرجەنتینی تەمەن 24 ساڵ.
یانە ئیسپانییەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیشی دەکاتەوە، بۆ ماوەی پێنج وەرز ڕێککەوتنی نێوانیان واژوو کردووە.
ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرانبەر ئەو گواستنەوەیە بڕی 21 ملیۆن یۆرۆ بۆ بۆتافۆگۆ دەدات و لە داهاتووش مافی سەدا 50ی لە فرۆشتنی تیاگۆدا دەبێت.
ئاڵمادا وەرزی ڕابردوو بەشداری 21 یاری کرد و توانی 2 گۆڵ و 5 ئاسیست بنووسێتەوە
PM:08:17:17/07/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه