ناپۆلی نوا لانگی گواستەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی ناپۆلی لە تۆكمەكردنی پێكهاتەكەی بۆ وەرزی نوێ بەردەوامە و گواستنەوەی نوا لانگی لە یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندییەوە ڕاگەیاند.
یانە ئیتاڵییەكە لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا بڵاوی كردووەتەوە، سەركەوتوو بوون لە گواستنەوەی نوا لانگی هێرشبەری ئایندهۆڤن بە گرێبەستێك كە تاكو هاوینی 2030 بە تیپەكەوە دەیبەستێتەوە.
بە پێی زانیارییەكان بێت، نرخی گواستنەوەی نوا لانگ بۆ یانەی ناپۆلی لە 28 ملیۆن یۆرۆ نزیك دەبێتەوە.
شایەنی باسە نوا لانگی تەمەن 26 ساڵ وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی ئایندهۆڤن پاڵەوانی خولی هۆڵەندی بووە و بەشداری 44 یاری كردووە و 14 گۆڵ و 12 ئاسیستی تۆمار كردوووە.
PM:08:06:17/07/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه