‌یانەیەکى پرێمەرلیگ ئیندریکى دەوێت

وێستگە سپۆرت-

یانەى نیوکاسڵ لە ئەگەرى ڕۆشتنى ئیسحاق دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئیندریک واژوو بکات

پێگەی 90مین بڵاویکردووەتەوە نیوکاسڵ ئامانجێتی ئیندریک بکاتە شوێنگرەوەی ئیزاک و بۆئەم مەبەستە ئامادەن 70 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی ئەو هێرشبەرەدا خەرج بکەن.

ئەو پێگەیە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەهۆی هەبوونی مباپێ و ڤینیسیۆس و لە ئێستاشدا درەشانەوەی گۆنزالۆ گارسیا کەمترین خولەکی یاریکردنی بەردەکەوێت، هەربۆیە یانە ئینگلیزییەکە ئامانجیانە ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و ئیندریک بکەنە سەرکردەی پرۆژەکەیان.

گرێبەستی  ئیندریک لەگەڵ مێرێنگی لە حوزەیرانی ساڵی 2030کۆتایی پێدێت و بەمەش بۆ رۆیشتن بۆ هەر یانەیەک رەزامەندی ریاڵ مەدریدی پێویستە.


AM:10:39:17/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌