یۆڤانتۆس هەوڵى گواستنەوەى یاریزانێکى پێشووى بەرشەلۆنە دەدات
وێستگە سپۆرت-
یانەی یۆڤانتۆس هەوڵی گواستنەوەی فرانک کیسی ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە دەدات
گرنگیدانی یۆڤانتۆس بۆ کێسی لە کاتێکدایە یانەکە ئارەزووی بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەی دەکات وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی فوتبۆڵ ئیتاڵیا کە بڵاوکراوەتەوە، یانەی یۆڤانتۆس بە وردی چاودێری دۆخی یاریزانەکە دەکات و ڕەنگە لە هاویندا ئۆفەرێک بۆ ئەو یاریزانە پێشکەش بکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یانەی یۆڤانتۆس دەتوانێت نیکۆلاس گۆنزالێزی ئەستێرەی لاوی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی گرێبەستێکی گۆڕینەوەی لەگەڵ یانەی ئەهلی سعودی بە کیسی ئەنجامبدات.
گرێبەستەکەی کیسی لەگەڵ یانەی ئەهلی سعودی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت، نرخی فرۆشتنی ئەم هاوینە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر دەبێتەوە بەو پێیەی تەنها یەک وەرزی ماوە بۆ گرێبەستەکەی.
AM:10:10:15/07/2025
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه