‌بەرشەلۆنە فیران تۆرێس ئاگادار دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی بارسێلۆنا فێران تۆرێسی یاریزانی یانەکەی لە بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ تیپەکەی ئاگادار کردۆتەوە.

فێران تۆرێس بڕیاریدا بەردەوام بێت لەگەڵ بارسێلۆنا، سەرەڕای ئەوەی پێشتر هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە یانەکە بیر لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە بکاتەوە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی فوتبۆڵ ئیسپانیا کە بڵاوکراوەتەوە، گرێبەستەکەی تۆرێس لەگەڵ بەرشەلۆنە لە مانگی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت، یانەکەش هەوڵدەدات دوو ساڵ بۆ گرێبەستەکەی زیاد بکات ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بگەنە ڕێککەوتن.

لای خۆشییەوە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی دووپاتی کردووەتەوە کە ئیدارەی بارسێلۆنا تۆرێس و بریکارەکەی ئاگادار کردۆتەوە کە گفتوگۆکانی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دوادەخەن بەهۆی سەرقاڵبوونی یانەکە بە پرسەکانی ترەوە.


تۆرێس متمانەی بە توانای مانەوەی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە، بەڵام ئەو یانانەی ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن بە پشتبەستن بە دوایین پێشهاتەکان هەنگاو دەگرنەبەر.


AM:10:06:15/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌