چێڵسی نرخی نكۆكۆ كەم دەكاتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی چێڵسی ئینگلیزی نرخی دەستبەرداربوونی لە كریستۆڤەر نكونكوی فەڕەنسی كەم كردەوە.
ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی ئاماژە بەوە دەكات، لەم هاوینەدا چێڵسی نزیكەی 200 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرج كردووە، هەربۆیە دەیەوێت دەستبەردای چەند یاریزانێك بێت، یەكێك لەو یاریزانانەش كریستۆڤەر نكۆنكۆی فەڕەنسییە.
ڕۆژنامەكە ئەوەش ڕوون دەكاتەوە، چەند مانگێك پێش ئێستا چێڵسی بۆ دەستبەرداربوون لە نكونكو داوای 70 ملیۆن یۆرۆی دەكرد، بەڵام ئێستا ئامادەیی نیشان داوە بە 35 ملیۆن یۆرۆش بێت دەستبەرداری ببێت.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات، كەم كردنەوەی نرخی یاریزانە فەڕەنسییەكە وای كردووە یانەكانی بایرن میونخ و ئارسیناڵ و لیڤەرپووڵ و مانچستەر یونایتد و ئینتەرمیلان ئارەزووی گواستنەوەی بكەن، بەڵام تا ئێستا هیچیان بە فەرمی گرێبەستیان پیشكەش نەكردووە.
یاریزانە 27 ساڵانەكە وەرزی ڕابردوو لە پرێمەرلیگدا 910 خولەك بەشداری كرد، توانی سێ گۆڵ و دوو ئەسیست تۆمار بكات.
PM:08:13:13/07/2025
ئهم بابهته 668
جار خوێنراوهتهوه