‌ڕیاڵ مەدرید زیاتر لە یەك ملیار یۆرۆی دەست كەوتووە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید سەرەڕای ئەوەی وەرزی رابردوو هیچ نازناوێكی بە دەستنەهێنا بەڵام پارەیەكی خەیاڵی دەسكەوتووە 

ڕۆژنامەی ماركای  ئاشكرای كردووە  ڕیال مەدرید ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد و جارێكی دیكە بەهێزی پڕۆژەكەی فلۆرنتینۆ پێرێز دەنگی دایەوە و وەك یەكەم یانەی وەرزشی لە وەرزی 2023-2024 دا توانی داهاتی یەك ملیار یۆرۆیی تێ بپەڕێنێت.

ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات یانەی شاهانە لە وەرزی ڕابردوودا توانیویەتی ملیارێك و 127 ملیۆن یۆرۆ كۆ بكاتەوە، لە كاتێكدا وەرزی پێشوو تر 832 ملیۆن یۆرۆی دەستبەر كردبوو.

ماركا لە كۆتایشدا دەڵێت  داهاتی پێشبینیكراوی یانەی شاهانەیی بۆ وەرزی 2025-2026 نزیكەی یەك ملیار و 300 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لە لایەن بەرپرسانی یوفاشەوە ستایشی بارودۆخی كارگێڕی و دارایی كراوە.


PM:08:11:13/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌